مێژووی ئێمە،ئێمە کێین؟


کۆمپانیای هەورامی بە ژمارە (444) لەبەرواری 2006/11/8 بەفەرمی لەشاری سلێمانی دامەزراوە،
کۆمپانیاکەمان لە بواری بەرهەمە خۆراکییەکان کاردەکات بەتایبەت (دۆشاوی تەماتە و برنج) هەر بەو بابەتانەش دەستمان پێکرد.
بەڕاستگۆیی و کوالیتی بەرز و نرخی گونجاو و هەوڵ و ماندووبوونی زۆرەوە کۆمپانیاکەمان گەورەکراوە و بەردەوامە.
هەر لەسەرەتاوە لەشارەکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک و بەغداو موصل کارمان کردووە.
شێوازی کارکردنمان بەزۆری بەفرۆشی کۆیە (جوملە) ، وە وەکو کۆمپانیایەکی دابەشکاریش کارمان کردووە بۆ ناساندنی هێما بازرگانیەکانمان( شاهین – ئاریم – کاردۆ – برکت – پڵاو – لانە – قوبڵی – پرژە – گوڵستان … ).
وە بریکاری ڕێپێدراوی بەرهەمەکانی ژینۆی ئێرانین .
هەروەها زیاتر لە 10 ساڵە لەشاری هەولێر کاردەکەین بەفرۆشتنی جوملە و ناردن و دابەشکردنی بۆ دەرەوە و دەروبەری هەولێر و دهۆک ، دابەشکردنێکی چڕی بەرهەمەکانمان بۆ سنووری پارێزگای هەولێر و ناو شار بەشێوەیەک لەئێستادا بەرهەمەکانمان لەزۆربەی سوپەرماڕکێت و ماڕکێت و کۆگاکانی ئەو شارە بەردەستە بەتایبەت (دۆشاوی تەماتەی ئاریم و شاهین).
بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە هاوکارییەکانمان لەڕێگەی ژووری بازرگانی سلێمانییەوە گەیاندە خەڵکی هەژار بەدرووست کردنی سەبەتەی خۆراکی ، لەگەڵ هەڵبجەییەکان بەشدار بووین لەژێر ناونیشانی ( وەفایەک لە هەڵەبجەوە بۆ هەولێر) بۆ کۆکمەککردنی زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێری پایتەخت ، وە دیسان لە ڕێگای ژووری بازرگانی سلێمانییەوە یارمەتیمان ناردووە بۆقوربانیانی لافاوەکەی هەولێر، بەهەمان شێوە و لەهەمان کاتدا لقی هەولێریش چاڵاکانە کۆمەکی گەورەی بەرکەوتەی لافاوەکەی ئەوشارەی کرد.
جێگای ئاماژە پێکردنە لە کاتی کەرەنتینەی خەڵکی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانی هەرێم بۆردێکی گەورەی خۆراکیان ڕاگەیاند کە یەکێک لەبابەتەکان بەرهەمی دۆشاوی تەماتەی(ئاریم)ی کۆمپانیاکەی ئێمە بوو بەهۆی کوالیتی بەرز و نرخی هەرزانەوە بوینە جێگای متمانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تواندرا دابەشبکرێت بەسەر تەواوی خەڵکی کەم دەرامەتی هەرێمی کوردستان.
بەرهەمەکانمان
بەرزترین کوالیتی
کاری دەستی
100% سروشتی
بەرهەمی هەمەچەشن

